نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (60) دۆلار و (49) سەنت لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 2 دۆلار و 33 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (57) دۆلار و (13) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 2 دۆلار و 45 سەنت دابەزیوە.
81 جار خوێندراوەتەوە