رانیە؛ زیندووكردنەوەی شەوانی قەدر

KNN : Kurdish News Network
05:44 - 30/05/2019
هەمەڕەنگ
+
-

هاوڵاتیانی شاری ڕانیە  بەمەبەستی موناجات وخواپەرستی وبە زیندوی هێشتنەوەی سوونەتی شەوانی قەدر سەردانی مزگەوتەكان دەكەن و تا دەمە و بەیان سەرقاڵی ئەنجامدانی نوێژ و نزا و پاڕانەوەن.

لە دوای رۆژو شكاندنیان مسوڵمانان بەمەبەستی موناجات وخواپەرستی وبە زیندوی هێشتنەوەی سوونەتی شەوانی قەدر تا نزیكی بەرەبەیان روودەكەن مزگەوتەكان.

كاتژمێر 12:40 خولەكی شەوە تا كاتژمێر 5 بەرەبەیان دەمێننەوەهەموان بەدڵ داوای لێخۆش بوون لە خوادەكەن.

خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرمویت "لیلە قدر خیرمن الف شهر" 

مامۆستایەكی ئاینی دەڵێت: "شەوانی قەدر لە ئاینی ئیسلامدا فەزڵ و پیرۆزی خۆی هەیەو مسوڵمانان بە گەرمیەوە پێشوازی لێدەكەن و كۆبنەوەی مسوڵمانان بە كۆمەڵ لە مزگەوتدا بۆتە هۆی پیتەكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان".

مسوڵمانان بە ئەنجامدانی پەرستشەكانی نزاوپارانەوە وقورئان خوێندن و نوێژكردن ئەو دە شەوەپەیوەندیەكی روحی دەبەست لەنێوان خۆیان وخوادا.

تەنها پیاوان نین لەمزگەوتەكان تا درەنگ لەشوانی قەدردا بمێننەوە  بەڵكە ئافرەتانیش لەومزگەوتانەی كە شوێنی تایبەتیان هەیە بۆ ئافرەتان ئەوانیش  دادەنیشن.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز مسوڵمانانی جیهان بەگرنگیەوە دەرواننە  دە شەوەی كۆتای ئەم مانگە بۆ خوا پەرستی ، لە هەرێمی كوردستانیش مسوڵمانان ئەم سوونەتەیان بە زیندوی هێشتۆتەوە.

1641 جار خوێندراوەتەوە