لە ئیتاڵیا 81ـەمین فێستیڤاڵى فیلمى ڤێنیس بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
12:48 - 29/08/2024
هەمەڕەنگ
+
-

لە وڵاتی ئیتاڵیا 81ەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیس بەرێوەچو، گرنگترین خەڵاتیش درا بە ئەکتەرێکی ئەمەریکی.

 

هەمەرەنگ: KNNC

 

 
رۆژی چوارشەمە لە شاری ڤێنیس لە ئیتاڵیا 81ەمین چالاکیەکانی فێستیڤاڵی ڤێنیس دەستیپێکرد، وابریارە تا 7ی مانگی ئەیلول بەردەوامبێت. 

 

فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبونی بەشێک لە سینەماکار و ئەستێرە جیهانیەکان سازکرا و لەلایەن ئەکتەری ئیتاڵی سڤێڤا ئەلڤیتی پێشکەشکرا.

 

هاوکات لە مەراسیمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی تەمەنی شێری زێرینی ساڵی 2024 درا بە ئەکتەری ئەمەریکی سیگرۆنی ویڤەر کە ئەم خەڵاتە بە گرنگترین خەڵاتی فێستیڤاڵەکە دادەنرێت.

 

دەستپێکی چالاکییەکان بە پیشاندانی فیلمی Betlejuice Beetlejuice دەستپێکرد کە لە دەرهێنانی تیم بێرتۆنە و مۆنیکا بێلوچی و کیتۆن و وینۆنا رایدەر رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرن.

 

لەمساڵدا 21 فیلم لە پێشبرکێی بردنەوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی ڤێنیس کێبرکێ دەکەن بۆ بردنەوەی نازناوی شێری زێرین، گرنگترینیان فیلمی Joker: Folie à deux کە لە دەرهێنانی تۆد فیلیپس-ە و هەریەکە لە خواکین فۆنیکس و لەیدی گاگا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێرن.

95 جار خوێندراوەتەوە