گەشتوگوزاری كەربەلا: شوێنمان بۆ پێنج ملیۆن زیارەتكار دابینكردوە

KNN : Kurdish News Network
06:03 - 26/08/2024
هەمەڕەنگ
+
-

گەشتوگوزاری كەربەلا ئاشكرایدەكات؛ بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن، شوێن بۆ نزیكەی پێنج ملیۆن زیارەتكار دابینكراوە.


هەمەڕەنگ: (KNNC)

 

ئەندازیار موئەیەد هەیسەم راسان، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری كەربەلا بە میدیا عێراقییەكانی راگەیاندوە: بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێن، پێشوازی لە نزیکەی پێنج ملیۆن زیارەتكار كراوە و لە هۆتێلەکانی کەربەلا شوێنی مانەوەیان بۆ دابینكراوە هەروەها لەلایەن بەشی بەدواداچونیشەوە دڵنیا بونەتەوە كە خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابینكراوە.

 

 

وتیشی: بە دە رۆژ پێش دەستپێكردنی مەراسيمی چلەی ئیمام حسێن، تەواوی ئوتێل و مۆتێلەكان پڕبون لە زیارەتكاران كە وڵاتانی لوبنان، ئێران، پاکستان، هیندستان، ئەفغانستان، بەحرەین، و کوێت. سعودیە، یەمەن، مەغریب، تورکیا، ئازەربایجان، عومان، میرنشینەکان، و وڵاتانی ڕۆژئاوا، لەوانەش شانشینی یەکگرتو و ئەمریکا سەردانی عێراقیان كردوە.

 

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری كەربەلا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ بەدواداچون و چاودێری كردنی هۆتێل و مۆتێلەكان و دڵنیابونەوە لە كوالێتی ئەوە خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە زیارەتكاران دەكرێت، تیمەکانی پشکنینی گەشتوگەزاری شارەكە بەسەر چەند ناوچەیەکدا دابەشکراون بەبەردەوامی سەردانی شوێنەكان دەكەن.

132 جار خوێندراوەتەوە