كەركوك؛ مەیدانی كرێكاران جمەی دێت لە كرێكاری ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروی عێراق

KNN : Kurdish News Network
08:27 - 26/09/2019
ئابوری
+
-

لە شاری كەركوك, نزیكەی شەش هەزار كەس كاری كرێكاری دەكات و لە مەیدانی كرێكارانی ئەو شارەشدا, ڕۆژانە دەیان كەس بۆ دەستكەوتنی كار تێیدا كۆ دەبنەوە, بەوتەی كرێكارە كوردەكانیش, بەهۆی زۆری ڕێژەی كرێكاری بیانی و بەتایبەت خەڵكی شارەكانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق, هەفتانە ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ كاریان دەست دەكەوێت.

 

سەرۆكی یەكێتی سەندیكاكانی كرێكارانی كەركوك, ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات؛ كرێكارە بیانیەكان كێشەیان بۆ كرێكارە كوردەكان دروستكردوە و ناشتوانن ڕێگرییان لێبكەن بەو پێیەی بە كرێیەكی كەمتر كاردەكەن.

 

حسێن عەلی تەمەنی  59  ساڵە‌و خاوەنی 4 منداڵە، ماوەی زیاتر لە 3 دەیە یە كاری كرێكاری دەكات،له‌ گۆڕەپانی كرێكاران لە بازاڕی ئەحمەد ئاغای شاری كەركوك، به‌دوای ئیشێكدا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌گه‌رچی خۆی نه‌خۆشه‌، به‌ڵام لە هەفتەیكدا تەنها دوجار ده‌توانێت بروات بۆ سەر كار، به‌وشێوه‌یه‌ش كاری ده‌ستناكه‌وێت و بێ ئومێدانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 

رۆژانە زیاتر لە 200 كرێكار لەم گۆرپانە (گۆڕەپانی كرێكاران لە بازاڕی ئەحمەد ئاغای شاری كەركوك) كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانیان پەیدا بكەن، كرێكارێكی كوردیش باس لەوە دەكات كە لەو ژمارەیە، 15 كەسی كوردە و زۆربەیان خەڵكی ناوچەكانی خواروی عێراقن.

 

لەكەركوك زیاتر لە 6000 هەزار كرێكار هەن، ئەمە جگە لە كرێكاری بیانیی، كرێكاری عەرەبیش له‌م راپۆرته‌دا باس كێشەو گرفتەكانیان دەكه‌ن.

 

سەرۆكی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكاران ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەبونی كرێكاری بیانی، كێشەی بۆ هاوڵاتیانی شارەكە دروستكردوە بەو پێیەی بەبڕە پارەیەكی كەم كاردەكەن و ناشتوانن رێگری لە كرێكاری عێراقی بكەن.

 

لەدوای روداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری ساڵی2017ه‌وە، ژمارەی كرێكارە عەرەبەكان لە كەركوك، تادێت روو لە زیادبون دەكات، ئەمەش ئاستەنگی كاركردنی بۆ بەشێكی زۆر لە كاسبكاران و كرێكارانی شارەكە دروستكردوە, تائێستاش نەتوانراوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت.

934 جار خوێندراوەتەوە