سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:09 - 13/10/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی دووشەممە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە، موچەى  وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

5938 جار خوێندراوەتەوە