سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 15/10/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەنپێداویستی تایبەتەکان دابەشدەکرێت.


 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە، موچەى  وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ خاوەنپێداویستی تایبەتەکان دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

11019 جار خوێندراوەتەوە