سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
03:36 - 16/10/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی پێنجشەممە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ موچەى ئه‌‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دابەشدەکرێت.


 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی پێنجشەممە، موچەى  ئه‌‌نجوومه‌نی دادوه‌ری دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەردەوامی دەبێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

 
4190 جار خوێندراوەتەوە