لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا

KNN : Kurdish News Network
05:12 - 16/10/2019
ئابوری
+
-

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لیستی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و تاوەکو رۆژی سێشممە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە (20/10/2019)موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی داد، سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن و دەزگای ئاسایش دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، رۆژی دووشەممە (21/10/2019) موچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، گواستنەوەی و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دیوانی چاودێری دارایی و دەزگای مین دابەشدەکرێت.

هاوکات، رۆژی سێشەممە (22/10/2019) موچەی وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، هاوکات، موچەی هەرسێ سەرۆکایەتیی هەرێم و  پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

هەر بەپێی خشتەی موچە، رۆژی چوارشەممە (23/9/2019)موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و رۆژی پێنجشەممە (24/10/2019) موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشدەکرێت.

 

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

7334 جار خوێندراوەتەوە