سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:44 - 21/10/2019
ئابوری
+
-

وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم لیستی موچەی راگەیاند و بەپێی لیستی نوێی موچە، سبەی سێشممە، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، موچەی شەش وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و دەستە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی راگەیاند، سبەی سێشەممە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی پێشەسازی، وەزارەتی رۆشنبیری، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دابەشدەکرێت.

هەربەپێی خشتەی نوێی موچە، سبەی موچەی سەرۆكایەتی ھەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

 

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٧ی ئەمساڵە و هەشتەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

4902 جار خوێندراوەتەوە