وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی موچەی ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
05:54 - 06/11/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و موچەی لیواکان و هەفتەی داهاتووش مووچەی پێنج وەزارەت دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، موچەى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش ١٠ی ئەم مانگە، موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و ڕۆژی دووشەممە، ١١ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە روونیشیکردەوە، ڕۆژی سێشەممە،١٢ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی تەندروستیی و چوارشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

راشیگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

50556 جار خوێندراوەتەوە