سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:45 - 10/11/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، رۆژی سێشەممە، ١٢ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی تەندروستیی و چوارشەممەش موچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

راشیگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ئەم مانگە، موچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

9870 جار خوێندراوەتەوە