سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
09:49 - 11/11/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی سێشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی سێشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچە بەردەوامی دەبێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

6891 جار خوێندراوەتەوە