سبەی موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:29 - 12/11/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، سبەی چوارشەممە، موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچە بەردەوامی دەبێت.

روونیشیکردەوە، رۆژی پێنجشەممە، ١٤ی ئەم مانگە، موچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و کەس و کاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

7642 جار خوێندراوەتەوە