یەکشەممەی داهاتوو موچەی وەزارەتێک دابەشدەکرێت

KNN : Kurdish News Network
11:20 - 14/11/2019
ئابوری
+
-

بەپێی لیستی نوێی موچەی وەزارەتی دارایی، رۆژی یەکشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، موچەی وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیاند، یەکشەممەی داهاتوو، موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت و دابەشکردنی موچە بەردەوامی دەبێت.

روونیشیکردەوە، هەر هەمان رۆژ موچەى کەمئەندامانیش دابەشدەکرێت

ئەم موچەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٨ی ئەمساڵە و نۆیەم موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ئەمساڵ حکومەتى هەرێمی کوردستان کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و دابەشکردنی موچە بە بێ پاشەکەوت بەردەوامی هەیە.

 
6529 جار خوێندراوەتەوە