وێنە؛ چین شێوازێکى نامۆ بۆ تاقیکردنەوەى کوالێتى پردێک بەکاردەهێنێت

KNN : Kurdish News Network
06:43 - 01/12/2021
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە
+
-

حکومەتى چین، لە تاقیکردنەوەیەکى نامۆدا (48) بارهەڵگر بە کێشى یەک تۆن و (680) کیلۆگرام، بۆ تاقیکردنەوەى کۆلێتى پردێى نوێ بەکار دەهێنێت.

پردى گەورەى گراند یانگباوشان، کە بەشێکە لە رێگاى خێراى نێوان ناوچەى گویانگ و هوانگپینگ لە وڵاتى چین، کە(1.112) مەتر درێژییەکەیەتى و دوێنێ کارەکانى تەواو بوو.

دەسەڵاتدارانى ناوچەکە بۆ تاقیکردنەوەى کوالێتى پردەکە، شێوازێکى نامۆیان بەکارهێنا کە تێیدا (48) بارهەڵگرى تەواو بارکراو بە قورساى یەک تۆن و (680) کیلۆگرام بۆ هەر یەکێکیان، واتا کۆى قورسایى (80) تۆن و (640) کیلۆگرام. لەیەک کاتدا بەسەر پردەکەدا رۆشتن.

ئەم شێوازە لە تاقیکردنەوەیە بۆ کوالێتى و ئەندازەیى پردێک، شێوازێکى نامۆ و نوێیە و تێیدا تاقیکردنەوەکە بەسەرکەوتوى ئەنجامدرا.

1985 جار خوێندراوەتەوە