فەلەکناسەکان توانییان کونە رەشەکانی ئاسمان دەستنیشان دەکەن

KNN : Kurdish News Network
05:17 - 11/07/2024
زانستی
+
-

فەلەکناسەکان باشترین بەڵگەیان لەسەربونی کونە رەشەکان و “بارستەی نێوان” لە ئۆمیگا سێنتاوری دۆزیوەتەوە کە گەورەترین کۆمەڵە ئەستێرەکانە و (18) هەزاڕ ساڵی روناكی لە زەوییەوە دورە. 

هەواڵ: (KNNC)

 

گەردون دەوڵەمەندە بە کونە رەشەکان، هەندێکیان بەبارستەیەکی زۆر زەبەلاح و بەتایبەتمەندی جیاواز لە ناوەڕاستی گەلەئەستێرەکاندا هەڵکەوتون، هەندێکی دیكەشیان بارستەیەکی كەمتریان هەیە و دوای هەڵوەشاندنەوەی  ئەستێرەیەک دروستبون.

 

ماکسیمیلیان هابەرلی، خوێندکاری دکتۆرا لە پەیمانگای ماکس پلانکی ئەڵمانی بۆ فەلەکناسی، بە ئاژانسی فرانس پرێسی رایگەیاندوە: سەرنجیان لە ناوەندی ئۆمیگا سەنتۆری کە نزیکەی دە ملیۆن ئەستێرە لەخۆدەگرێت، داوە “شتێکی سەرنجڕاکێش”ـیان بەدیكردوە، حەوت ئەستێرە بە بەراورد بە ئەستێرەکانی تر زۆر بە خێرایی دەجوڵان، کە  دەرچونیان لە كۆمەڵە ئەستێرەکان نزیك دەبونەوە، بەڵام بەهۆی کێشکردنی تەنێکی بارستەی گەورەوە كە "نەبینراوە" لەشوێنەكانی خۆیان دەمانەوە.

 

وتیشی: بەپێی ئەو جوڵەی كە حەوت ئەستێرە هاوشێوەكە ئەنجامی دەدەن، زانایانی بورای فەلەكناسی بەشێوەیەكی سەرەتایی گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە "کونێکی رەش" دەکەوێتە ناوەندی ئۆمیگا سەنتاوری كە بارستەكەی هەشت هەزار و (200) جار لە قەبارەی خۆر زیاترە.

 

رونیكردوەتەوە؛ ئەم قەبارە، بەتەواوی هەمان قەبارەی کونە رەشێکی ئاساییە، بارستەی ئەو کونە ڕەشەی کە پێی دەوترێت ئەستێرەیی دەگاتە قەبارەیەک کە (150) هێندەی بارستەی خۆر زیاترە، لە کاتێکدا بارستەی کونە ڕەشە گەورەکە سەد هەزار جار لە بارستەی خۆر زیاترە، ئەم ئەنجامە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە "فەزاییەكی  زۆر گەورە" لە نێوان ئەم دو کونە ڕەشەکاندا هەیە.

 

ماکسیمیلیان هابەرلی، هیوادەخوازرێت كە ئەم دۆزینەوە کۆتایی بە ناکۆکی دو دەیەی نێوان فەلەکناسەکاندا بهێنێت سەبارەت بەوەی کە ئایا ئۆمیگا سەنتاوری کونێکی رەشی نێوانیان تێدایە یان نا.

 

هەروەك وتوشیەتی؛ بە ئامانجی دیاریکردنی جوڵەی یەک ملیۆن و (400) هەزار ئەستێرە لە ئۆمیگا سەنتاوری، تیمە زانستیەكە لێکۆڵینەوەیان لە داتاکانی (20) ساڵ کردوە، لەگەڵ چاودێری تەلەسکۆپی هابڵ، كە تونیان گریمانانەی هەبونی  چەندین کون رەشی ئەستێرەیی یان سیستەمی دوانەی ئەستێرەیی رەت بكەنەوە.

 

خوێندکارەكەی پەیمانگای ماکس پلانکی ئەڵمانی بۆ فەلەکناسی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ پشتڕاستکردنەوە و  یەکلایی كردنەوەی هەبونی کونە رەشێکی مامناوەند، پێویستی بە چاودێریکردنی راستەوخۆی جوڵەی ئەو ئەستێرانەیە  کە بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، ئەمەش سەدان ساڵی پێویستە.

239 جار خوێندراوەتەوە