سعودیە سەرکەوتوبو لەئەنجامدانی یەکەمین نەشتەرگەری چاندنی دڵ لەرێگەی رۆبۆتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:45 - 13/09/2024
تەندروستی
+
-

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی پسپۆڕی کینگ فەیسەڵ و سەنتەری توێژینەوە لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، سەرکەوتوو بوون لە ئەنجامدانی یەکەمین نەشتەرگەری چاندنی دڵ لە جیهاندا بە بەکارهێنانی ڕۆبۆت.

 

تەندروستی:KNNC

 

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردوەتەو،ە تەنها لەماوەی سێ کاتژمێردا تیمێکی پزیشکی یەکەمین چاندنی دڵیان بۆ گەنجێک ئەنجامداوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، نەشتەرگەرییەکە لە رێگەی رۆبۆتەوە مەترسییەکانی کەمە یارمەتی چاکبونەوەی درێژ دەدات و ئازار کەمدەکاتەوە و ماوەی چاکبونەوە و ئاڵۆزییەکان کەمدەکاتەوە.

 

دکتۆر مەجید ئەلفەیاد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نەخۆشخانەی پسپۆڕی کینگ فەیسەڵ و سەنتەری توێژینەوە، وتویەتی: ئەم دەستکەوتە پێشکەوتنێکی گرنگە لە چاندنی دڵ، و نوێنەرایەتی گۆڕانکاری دەکات لە ڕێگای شانشینی بەرە و پێشەنگی جیهانی لە بواری پزیشکی تایبەتمەند.

428 جار خوێندراوەتەوە