چیرۆكی ژنە ئیسرائیلیەكە بۆ جیهان ئاشكرا بو

KNN : Kurdish News Network
06:40 - 19/07/2024
هەمەڕەنگ
+
-

دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆكەی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان؛ ژنێكە تەورێكی بەدەستەوەیە و بەسەر شەقامەكان بەپێكەنییەوە رێ دەكات، دەسەڵاتدانی ئەمنی ئیسرائیل وردەكاری چیرۆكی كوشتنی منداڵەكەی بەدەستی خۆی بۆ جیهان ئاشكرا دەكەن.

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی ئیسرائیل لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمنی بڵاویانكردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر كوشتی منداڵێكی تەمەن شەش ساڵان بەناوی "لیام" لەلایەن دایكییەوە، هێزەكانیان چونەتە شوێنی روداوەكە كە ماڵەكەی خۆیانە و  تاوانەكەی تیایدا ئەنجام دراوە لە شاری هەرتەسیلیا.


دوای كوشتنی منداڵەكەی، ژنەكە بەپێی پەتی دێتە سەرشەقامەكان و لە سەنتەری بازرگانی پەلاماری یەكێك لە پاسەوانەكان دەدات و برینداری دەكات هەروەها خۆشی كەمێك ئازاری پێدەگات.


دوای دەستگیر كردنی لەلایەن پۆلیسەوە، لە لێكۆڵینەوەكاندا وتویەتی؛ دوای ئەوەی بەرچاوی تاریك بوە، سەرەتا بەتەورەكەی سەگەكە و دواتریش "لیام"ـی شەش ساڵانەی كوشتوە.


لای خۆیەوە پارێزەرەكەی وتویەتی؛ لەبەر ئەوەی قسەكانی پچڕپچڕن و مانای تەواو ناگەیەنن، ناتوانرێت قسەكانی خۆی بكرێت بەبەڵگە لەسەری و چیرۆكەكەشی نەسەلمێندراوە، چونكە هۆشی لای خۆی نییە.


دراوسێكەیان ئەوەی ئاشكراكردوە كە باوكی منداڵە كوژراوەكە لە سوپای ئیسرائیل خزمەت دەكات و ئێستا لە بەرەكانی جەنگی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسە.


بەرپرسانی ئەمنی ئەوەیانخستوەتەڕو، لەكاتی دۆزینەوەی تەرمی "لیام"ـی تەمەن شەش ساڵدا نیشانەی توندو تیژی زۆری بەجەستەیەوە دیاربوە.

4068 جار خوێندراوەتەوە