لەپێناو گەیشتن بە عەشقەكەی وازی لە خوێندنی دکتۆرا هێنا

KNN : Kurdish News Network
10:07 - 23/07/2024
هەمەڕەنگ
+
-

دوای (75) ساڵ وازهێنانی لە خوێندنی دكتۆراكەی، زانایەكی فیزیا لە تەمەنی (98) ساڵیدا توانی لە زانکۆی بریستۆڵ بڕوانامەی دکتۆرا بەدەستبهێنێت، بەوەش بەتیرێك دو نیشانەی پێكاوە، هەم عەشقەكەی بەدەستهێنا و هەمیش بڕوانامەكەی.


هەمەڕەنگ: (KNNC)


ڕۆزماری فاولەر، ئەو خانمەی لە تەمەنی (23) ساڵدا و لەپێناو گەیشتن بە عەشقەكەی وازی لە خوێندنی دكتۆراكەی هێناوە و سەرپەرشتی پەروەردەكردنی خێزانێك لەئەستۆگرتوە، بەڵام پێشتر و لەساڵی (1948)ـدا توێژینەوەكانی رۆزماری فاولەر لە زانکۆی بریستۆڵ رێگەی بۆ زانا و رەخنەگرانی فیزیا بەتایبەت "تەنۆلکەی کاون" خۆشكرد كە شۆڕشێکی تیۆری لە بواری فیزیادا بەرپابكەن.


رۆزماری فاولەر لە بەریتانیا لە دوای جەنگی دوەمی جیهانی بڕیاریداوە كە واز لە خەونەكەیی و خوێندنی ئەكادیمی بۆ عەشقەكەی بهێنێت، ئەویش وەك خۆی لەبواری فیزیا كاری كردوە، دوای وازهێنان لە خوێندن لە ساڵی (1949) هاوسەگیری لەگەڵ كردوە.


دوای تێپەڕینی (75) ساڵ بەسەر وازهێنان لە خوێندنی دكتۆراكەی، جارێكی دیكە ڕۆزماری فاولەر  لەگەڵ خوێندنی ئەكادیمی تێهەڵچوەتەوە، لە كۆتایدا و لە تەمەنی (98) ساڵی توانی بڕوانامەی دکتۆرا لەبواری فیزیا بەدەستبهێنێت، هەروەها ئاهەنگێکی تایبەتی لە نزیک ماڵەکەی لە خۆی لە کامبریج رێكبخات و بڕوانامەكەی وەربگرێت، بەمەش بە تیرێك دو نیشانەی شكاند، هەم عەشقەكەی بەدەستهێنا و هەمیش بڕوانامەكەی.


لای خۆشیبەوە سێر پاوڵ پەرستار، راوێژکاری زانکۆی بریستۆڵ، رایگەیاند: بەرامبەر بە هەوڵەكانی ڕۆزماری فاولەر، زانكۆكە بڕیاری داوە كە دکتۆرای فەخری زانستی پێببەخشێت لەبەر ئەوەی بە دۆزینەوەی "تەنۆلکەی کاون" لە ساڵی (1948)ـدا  یارمەتیدەربوە بۆ پێشبینیکردنی تەنۆلکەکانی دیكەی وەك "بۆزۆنی هیگز" کە لە سێرن لە شاری جنێڤی سویسرا دۆزرایەوە.


دکتۆر ڕۆزماری فاولەر، لە ساڵی (1926) لە شاری سۆفۆلک لەدایکبووە، لە ماڵتا و پۆرتسمۆس گەورە بوە، لەدوای (75) ساڵ وازهێنان لە خوێندنی ئەكادیمی بو بەخاوەنی دکتۆرای فەخری لە بواری فیزیادا.

255 جار خوێندراوەتەوە