نیوەی پیاوانی میسر ژنەكانیان لێیان دەدەن

KNN : Kurdish News Network
04:21 - 31/07/2024
هەمەڕەنگ
+
-

بەپێی ئاماری سەنتەرەكانی توێژینەوەی توندوتیژی خێزانی، زیاتر لە (30%) پیاوانی میسر بەدەستی ژنەكانیان لێیان دەدرێت.


هەمەڕەنگ : (KNNC)



وەلید هیندی، راوێژکاری تەندروستی دەرونی میسری، رایگەیاند: توندوتیژی خێزانی لە نێو مرۆڤەکاندا مێژویەكی دورودرێژی هەیە و بە هۆی بارودۆخی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆرەوە دەستی پێکردوە، لەسەر ئاستی جیهانیش ژنانی میسر یەكەمن لە بەكارهێنانی توندوتیژی خێزانی دژی پیاوان و لە مێردەکانیان دەدەن.


وتیشی: ئامارە فەرمییەکانی سەنتەری نیشتمانی بۆ زانستە کۆمەڵایەتی و تاوانکارییەکان، ئەوەیان  پشتڕاست كردوەتەوە کە لە (30%)ـی ژنان لە مێردەکانیان دەدەن، ئەمەش لە راپۆرتەكانی پۆلیس و  پزیشکی لە نەخۆشخانەکان و کەیسەکانی دادگاکاندا بەڕونی ئاماژەی پێكراوە.


راوێژکارەكە ئاشكرایشیكردوە، لە ئاماری ژمارەیەك سەنتەری دیكەی مسیریدا هاتوە كە؛ سەرەڕای ئەوەی باس لە توندوتیژی خێزانی دەکرێت و ژنان بەرکەوتەی هاوسەرەکەی دەبێت، بەڵام ژمارەی بەكارهێنانی  توندوتیژی ژنان بەرامبەر بە مێردەكانیان بۆ لە (50%) بەرزدەبێتەوە.

143 جار خوێندراوەتەوە