عێراق بەبەهای زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلار خواردنی سەگ و پشیلەی هاوردەكردوە

KNN : Kurdish News Network
05:17 - 02/08/2024
هەمەڕەنگ
+
-

لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ، عێراق بەبەهای (7.4) ملیۆن دۆلار خواردنی سەگ و پشیلەی لە توركیا هاوردەكردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

مەنار عوبەیدی، شارەزای بواری ئابوری ئاشكرایكردوە؛ لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی خواردنی ئاژەڵە ماڵییەكان (سەگ و پشیلە) لە توركیاوە دەكڕن، عێراق پلەی دوەمی وەرگرتوە لە نیوەی یەكەمی ساڵی (2024) بەبەهای (7.4) ملیۆن دۆلاری هاوردە كردوە.

 

وتیشی: لە لیستی ئەو وڵاتانەی توركیا كاڵاوشمەك و خواردەمەنیان بۆ هەناردە دەكات، عێراق بەڕێژەی (11%) خواردنی ئاژەڵە ماڵییەكانی لەو ماوەیەدا هاوردەكردوە.

 

عوبەیدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پێشبینی دەکرێت قەبارەی هاوردەکردنی خواردنی ئاژەڵە ماڵییەكان (سەك و پشیلە) تا کۆتایی ساڵ بەهاكەی بۆ زیاتر لە (20) ملیۆن دۆلار بەرزبێتەوە.

156 جار خوێندراوەتەوە