وێنە؛ بەرهەمهێنانی خوێ لە ئاوی کانیاوی گوندێکی ناحیەی سەنگاو

KNN : Kurdish News Network
12:10 - 12/08/2024
گەلەری
+
-

بەرهەمهێنانی خوێ یەکێکە لە سەختترین کارەکانی مرۆڤ کە بە هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر بەرهەم دێت.

خوێ لەو ئاوانە بەرهەمدێت کە ڕێژەی خوێ تیایاندا زۆرە و بەکەڵکی خواردنەوە نایەن.

 

 گوندی خوێڵێن لە ناوچەی گەرمیان سەربە ناحیە سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی، یەکێکە لەو شوێنانەی کانیاوی گوندەکە سوێرە و گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی خوێیەکی نایاب، کە بوەتە سەرچاوەی بژێوی بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکە.

کاتێک بە ناوچەی بەرهەمهێنانی خوێدا تێدەپەڕیت چەندین حەوزی ناوازە و جوان بەدی دەکەیت کە تیایاندا خوێ بەرهەمدەهێندرێت.

 

وێنە/AA

166 جار خوێندراوەتەوە