وێنە؛ لە دەڤەرى باڵەکایەتیی ورچێکى قاوەیی کوژرا

KNN : Kurdish News Network
12:10 - 14/08/2024
گەلەری
+
-

وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت؛ لە دەڤەرى باڵەکایەتی ورچێکى قاوەیی کوژراوە و تا ئێستاش لایەنى پەیوەندیدار لەوبارەیەوە دەستگیرکردنى هیچ تاوانبارێکى رانەگەیاندوە.

 

 

سابیر درى، فۆتۆگرافەرە و لەوبارەیەوە نوسیویەتى:"مخابن بۆ کوشتنی گیاندارە کێوییەکان و بە تایبەت ورچەکان کە زۆرێک لە ولاتانی جیهان تامەزرۆی هەبونی ورچی قاوەیین، چونکە ورچەکان و گیاندارەکانی تری وەک پڵنگ و گۆرگەکان و …هتد، هۆکار و پێوەرێکی گرنگی ناوچەکەن بۆ دەوڵەمەندی ژیانی کێوی لەو ناوچانەی لێی دەژین".

 

 

بەپێی زانیارییەکانى پەیامنێرى کەى ئێن ئێن، لە ئێستادا پۆلیسى باڵەکایەتیی بەدواى تۆمەتبارى یاخود تۆمەتبارانى ئەو روداوەدا دەگەڕێت.

 

205 جار خوێندراوەتەوە