نرخی زێڕ بەزبونەوەیەکی مێژویی تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
11:18 - 17/08/2024
ئابوری
+
-

نرخی زێڕ لە سەرئاستی جیهان بەرزبونەوەیەکی مێژویی تۆمارکرد و لە ئاستی ناوخۆى هەرێمى کوردستانیش، کاریگەریی لەسەر بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دروستکردوە و بە وتەى زێڕفرۆشان؛ کڕینى زێڕ بەشێوەیەکى بەرچاو کەم بوەتەوە.

 

 

ئابوری:KNNC

 


ئەمڕۆ، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان، بەرزبونەوەیەکی مێژویی تۆمار کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە دوو هەزار و 507 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

 

شارەزایانی بوارەکە، دەڵێن: بەرزبونەوەی نرخی زێڕ پەیوەندیی راستەوخۆی بەو گرژییانەوە هەیە کە لە جیهان هەن بەتایبەتی گرژییەکانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵئەوەشدا بەرزکردنەوەى سودی بانکی ناوەندی ئەمەریکا، هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەى نرخى زێڕە.

 

 

بەرزبونەوەی نرخی زێڕ، لە ئاستی ناوخۆى هەرێمى کوردستان، کاریگەریی خۆی هەبو، زێڕنگەرێکیش لە شاری هەولێر دەڵێت: نرخی یەک مسقاڵ زێڕ بە 560 هەزار دینار مامەڵی پێوە دەکرێت کە ئەمەش بوتە هۆی ئەوەی خواستی هاوڵاتییان لەسەر کڕینی زێڕ بە تەواوی کەم بێتەوە.

2417 جار خوێندراوەتەوە