بەراورد بە دوێنێ؛ نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە

KNN : Kurdish News Network
08:19 - 15/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزینی تۆمارکردوە.


ئابوری:(KNNC)

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (61)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى بە جێگیری ماوەتەوە.


جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار (65) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەى گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە.

67 جار خوێندراوەتەوە