477 ساڵە بنیادنراوە... ئاگر لە باڵەخانەی سۆمەرسێت هاوس لە لەندەن کەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
06:07 - 17/08/2024
هەمەڕەنگ
+
-

باڵەخانەی سۆمەرسێت هاوس كە لە ناوەڕاستی لەندەنە ئاگر كەوتوەتەوە و تیمەكانی ئاگر كوژێنەرەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.


هەواڵ: (KNNC)


فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی لەندەن بڵاویكردەوە: ئاگر لەباڵەخانەی سۆمەرسێت هاوس لە ناوەڕاستی لەندەن کەوتەوە و بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی (15) ئۆتۆمبێل و (100) كارمەند گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، كە تا ئێستا نازانرێت هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە چییە.


ئەوەی یخستوەتەڕو، لە ئێستادا تیمەكانی ئاگركوژێنەرەوە لەناوەڕاتس لەندەن سەرقاڵی كوژاندنەوە و كۆنترۆڵكردنی ئاگر سەقفی باڵەخانەی سۆمەرسێت هاوس-ن كەبەهۆی ئاگرەكەیەوە دوکەڵی رەشی ئەستور هەوری دروستكردوە.


باڵەخانەی سۆمەرسێت دەکەوێتە کەناری روباری تامز و مێژوی دروستكردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1547)ـی زاینی، پێشتر باڵەخانەكە کۆشکی شاهانە بوە، لە ئێستادا بەشی باکوری باڵەخانەكە كراوە بەگەلەری بەناوی (کۆرتۆڵد)  کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵە هونەریەکانی جیهان، هەروەها شوێنەكە كراوە بە ناوەندێکی رۆشنبیری.

90 جار خوێندراوەتەوە