هۆشدارییەک بۆ بەکارهێنەرانی ماک بوک

KNN : Kurdish News Network
12:11 - 22/08/2024
هەمەڕەنگ
+
-

بەرنامەی مایکرۆسۆفت سیخوری دەکات بەسەر بەکارهێنەرانی ماک بوک لە رێگای 8 لاوازی لە بەرنامەکانیدا.

 

هەمەرەنگ: KNNC

 

 
شارەزایانی بواری ئەمنی رایدەگەینن، هاککەرەکان لە رێگای بەرنامەی مایکرۆسۆفتەوە دەتوانن سیخوری بەسەر بەکارهێنەرانی ماک بوک بکەن و دەست بگرن بەسەر هەمو زانیارییە هەستیارەکاندا.

 

گروپی ئاسایشی ئەلیکترۆنی سیسکۆ تالۆس دەڵێت: 8 لاوازی لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفتدا هەیە لەوانە، تیم و ئاوتلۆک، وۆرد و پاوەرپۆینت کە دەتوانێت ڕێگە بە هاکەرەکان بدات بچنە ناو کۆمپیوتەرەکانەوە.

 

هاوکات ئاسایشی ئەلیکترۆنی سیسکۆ بەکارهێنەرانی ماک بوک ئاگادارکردەوە، هاککەرەکان لە رێگای کۆدی زیانبەخشەوە دەچنە ناو بەرنامەکانەوە ئەمەش وادەکات لە رێگای ئەو مۆڵەتانەی دراوە بە بەرنامەکانیان دەستیان بگات بە مایکرۆفۆن و کامێراکان.

96 جار خوێندراوەتەوە