هەولێر؛ رێگە بە گردبونەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست نەدرا

KNN : Kurdish News Network
11:17 - 25/08/2024
کوردستان
+
-

بڕیاربو ئەمڕۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبونەوەیەک ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رێگەیان پێنەدرا.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست لە شاری هەولێر بە کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند: "بڕیاربو ئەمڕۆ لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێک ئەنجامبدەن، بەڵام هەرەشەمان لێکراو و رێگە بە خۆپیشاندانەکەمان نەدرا".

 

هەروەها ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە دەستگیرکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکەن و رایگەیاند، هیچ فەرمانبەرێکیان دەستگیرنەکراوە و سەرجەمیان سەلامەت.

 

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 30 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست هەن، کە 12 هەزاریان لە پارێزگای هەولێرن، بڕیاربو بە رێپێوان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستانەوە بڕۆنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و گردببنەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامبدەن و بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بخوێنەوە، بەڵام هەر لە بەیانی زووەوە لە شەقامی 60 مەتری هەولێر هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێکراو و رێگە بەو گردبونەوەیە نەدرا.

 

هەولێر/ هیشام سەعید

270 جار خوێندراوەتەوە