تورکیا بەرپرسیارییەتی خۆی لە هێرشەکەی کەمپی مەخمور راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 13/09/2024
کوردستان
+
-

تورکیا بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی سەرکەمپی مەخمور راگەیاند و دەڵێت، کادرێکی دیاری پەکەکەیان بە ئامانج گرتوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردوەتەوە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا "میت"، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی مەخمور، ئازاد ئاکنجی بەئامنج گرتووە کە میت بە "بەرپرسی کەمپی مەخمور" ناوی دەبات و دەڵێت، لە هێرشەکەدا گیانیلەدەستداوە.

 

میت ئاماژەی بەوەشکردوە، ئازاد ئاکنجی لە لیستی سوری ئەو کەسانە بوە کە ئامانجی میت بوون و هەنگاو بە هەنگاو بەدواوەی بون، تاوەکو لە دووری 160 کیلۆمەتر لە سنوری تورکیا بەئامانجیان گرتوە.

 

دەشڵێت: ئاکنجی لە ساڵی 2006وە چووەتە نێو پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی 2014وە چوەتە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2023شەوە بوە بە بەرپرسی کەمپی مەخمور.

 

لەلای خۆیەوە فیلیز بوداك هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کەمپی مەخمور بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕاگەیاند: لە هێرشە درۆنیەکەی تورکیادا بۆ سەر کەمپی مەخمور تەنها سێ ئافرەت برینداربون کە برینی یەکێکیان سەختە.

بوداك ئاشکراشی کردوە: هێرشە درۆنیەکەی تورکیا بۆسەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور لە کاتێكدا بوە کە شاندی عێراق و نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی کەمپەکەیان کردبو بەمەبەستی سەرژمێری.

لە 18 تەمموزی ساڵی 2018ـەو تا ئێستا تورکیا 13 هێرشی ئاسمانی بۆسەر کەمپی مەخمور ئەنجامداوە، بەوهۆیەوە 10 هاوڵاتی کوژراون و 12ـیش برینداربون.

169 جار خوێندراوەتەوە