"هەر کرێکارێک کێشەی هەبێت و بیبات بۆ سەندیکای کرێکاران لەلایەن خاوەنکارەکەیەوە دەردەکرێت"

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 13/09/2024
کوردستان
+
-

سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکاران رایدەگەیەنێت، ئەگەر کرێکارێک کێشەیەکی هەبێت و کێشەکەی بەرێت بۆ سەندیکا، لەلایەن خاوەن کارەکەیەوە دوردەخرێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

عوسمان زیندانی سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەناو پرۆژەکانی چیمەنتۆی ئامادەکراو مەترسی و پێشێلکاری جدی بەرامبەر بە کرێکاران ئەنجامدەدرێت.

 

وتیشی: ئەگەر کرێکارێک کێشەیەکی هەبێت لەگەڵ ئەو پرۆژەیەی کاری بۆ دەکات و کێشەکەی بەرێت بۆ سەندیکا، ئەوا لەلایەن خاوەن کارەکەیەوە دەردەکرێت و لەکارەکەی دوردەخرێتەوە.

 

دەشڵێت: خاوەنکارەکان وەک کۆیلەی سەردەم مامەڵە لەگەڵ کرێکارەکان دەکەن و پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و سەندیکای کرێکاران نابن.

 

بە وتەی سەرۆکی سەندیکای کرێکاران، لەبەشێک لە پرۆژەکان بارمتە لە کرێکار وەردەگیرێت کە موچەی مانگێک یان دوو مانگە یان مانگانە لە موچەکەی دەبڕن و دواتر و لەکاتی وازهێنانی لە کارەکەی، بارمتەکەی بۆ ناگێڕنەوە، بۆئەوەی کرێکارەکە بە ئاسانی واز لە کارەکەی نەهێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی یاسای کار کاتژمێری کارکردن هەشت کاتژمێرە لە رۆژێکدا، بەڵام لەو کارگانەی چیمەنتۆی ئامادەکراو، کاتژمێری کارکردن دیاریکراو نییە و کاری زیادەیان پێدەکرێت وئەوەش پێچەوانەی یاسایە.
 داواش لە وەزارەتی کاردەکەن، چارەسەریی گرفتی کرێکاران بکات.

168 جار خوێندراوەتەوە