بەڕێوبەرایەتی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، باندێکیان دەستگیرکردوە کە مانگانە 100
کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ساغکردوەتەوە.
هەواڵ:KNNC
لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتوە، دوای نزیکەی
هەفتەیەک بەدواداچونی ورد لە چالاکییەکدا توانییان باندێکی مەترسیداری ماددە
هۆشبەرەکان دەستگیربکەن کە پێکهاتبون لە سێ تۆمەتبار.
ئاماژەی بەوەشکردوە، باندە سێ کەسییەکە بڕی 85 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرییان
لە جۆری کریستاڵ پێگیراوە.
ئەوەشهاتوە، دوای لێکۆڵینەوەکانیان بۆیان دەرکەوتوە باندەکە کۆگایەکیان
هەبوە لە یەکێک لە باخچەکانی دەوروبەری شاری هەولێر، ئەو ماددە هۆشبەرانەیان لە سنوری
قەڵادزێ-ەوە بردوە بۆ ئەو کۆگایە و لە شارەکانی هەولێر و دهۆک و چەند شوێنێکی دیکە
ساغیان کردوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راشیگەیاندوە، باندەکە بەیەکێک لە باندە مەترسیدارەکانی
ماددەی هۆشبەر ئەژمار دەکرێت، دانیان بەوەدا ناوە کە مانگانە زیاتر لە 100
کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لە هەرێمی کوردستان ساغکردوەتەوە.
227 جار خوێندراوەتەوە