مامۆستایەکی ناڕازی سزای یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەر سەپێنرا

KNN : Kurdish News Network
01:59 - 25/08/2024
کوردستان
+
-

مامۆستایەکی ناڕازی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سزای زیاتر لە ساڵێک زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.

 

هەواڵ:KNNC


لە دانیشتنێکی دادگادا مامۆستا لوقمان نەجم، لە پاش زیندانی کردنی بۆ ماوەی نۆ مانگ، سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە کارەکەشی دورخرایەوە.

 

مامۆستا لوقمان نەجم یەکێک بو لە مامۆستا ناڕازییەکانی دواناوەندی سیدەکانی کوڕان، کە لە ساڵانی رابردودا لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتیەکانی مامۆستایان دو جاریتر دەستگیر کراوە.

 

مامۆستا لوقمان نەجم خاوەنی سێ منداڵە، ماوەی چەند مانگێک بو هیچ زانیارییەکی لەبارەوە نەدەدرایە خێزانەکەی، هاوکات خێزانەکەشی جەختدەکەنەوە ئەو تۆمەتانەی لوقمان نەجم-ی پێ سزاداراوە هەڵبەستراو و بێ بنەمان.

619 جار خوێندراوەتەوە