سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ دەکرێنە گرێبەست

KNN : Kurdish News Network
05:44 - 25/08/2024
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ نوێنەرى مامۆستایانى وانەبێژ و حکومەتى هەرێم کۆبونەوە و بەپێی بڕیارێکیش لەماوەى مانگێکدا نزیکەى 38 هەزار مامۆستاى وانەبێژ دەکرێنە گرێبەست.

 

هەواڵ:KNNC

لەوبارەیەوە، سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بڵاویکردەوە؛ سەرەڕاى سەختى دۆخى دارایی مامۆستایان و وانەبێژان کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرکەکانیان داوە و بەرپرسیارێتییەکانیان بەجێگەیاندوە.

دەشڵێت: بەشێوەیەکى دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمى کوردستان ناکرێت و لەماوەى ساڵێکدا لە پارێزگاکانى عێراق نزیکەى یەک ملیۆن کەس دامەزراون، بەڵام لەو ژمارەیە یەک کەسیان بۆ هەرێمى کوردستان دانەمەزراون.

ئاشکرایدەکات؛ لەسەر داهاتى ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانى هەرێمى کوردستان کە ژمارەیان 38 هەزار مامۆستا دەبێت؛ دەکرێنە گرێبەست.

پێشتر سەرۆک وەزیرانى هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتییان و قوتابیان رایگەیاند؛ خوێندن و دامەزراندن نابێت بەیەکەوە ببەسترێنەوە و دامەزراندن  بۆ ژمارەیەکى دیاریکراوى خەڵکە، بەڵام حکومەت بایی ئەوەندە کار و وەزیفەى نییە بتوانێت هەمو کەسێک دابمەزرێنێت و دەبێت پەرە بە کەرتى تایبەت بدرێت.


1185 جار خوێندراوەتەوە