ئەمساڵ نرخی زێڕ بەڕێژەی 22% بەرزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 06/09/2024
ئابوری
+
-

لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرێژەی 22% بەرزبوەتەوە.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە 2516 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە تەنها لەماوەی ئەم هەفتەیەدا زێڕ بەڕێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە.

 

هەروەها، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە و گەیشتووەتە 2545.70 دۆلار.

 

بەشێوەیەکی گشتی نرخی زێڕ لەگەڵ بەرزبونەوەی رێژەی سود لە ئەمەریکا بەرزدەبێتەوە.

 

سەبارەت بە کانزاکانی دیکەش، زیو لە مامەڵەکاندا بە ڕێژەی 0.2% دابەزیوە و گەیشتوەتە 28.75 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆم بە ڕێژەی 0.4% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 928.23 دۆلار.

809 جار خوێندراوەتەوە