دوو رۆژە نرخی نەوت بەردەوام دادەبەزێت

KNN : Kurdish News Network
08:16 - 07/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزیوە.

ئابوری:(KNNC)


ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (6)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى یەک دۆلار و 76 سەنت دابەزیوە.



جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (67) دۆلار (67) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەى یەک دۆلار و شەش سەنت دابەزیوە.

83 جار خوێندراوەتەوە