كەرتی ئۆتۆمبێلی ئەوروپا بەبڕی زیاتر لە 17 ملیار دۆلار سزا دەدرێن

KNN : Kurdish News Network
05:57 - 07/09/2024
ئابوری
+
-

بەهۆی دەردانی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن كە گازێكی ژەهراوییە، كەرتی ئۆتۆمبێل لەوڵاتانی ئەوروپا روبەڕوی سزای ماددیی دەبنەوە كە بڕەكەی لە (17) ملیار دۆلار زیاترە.

 

هەواڵ: (KNNC)


لوکا دی میۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕێنۆ رایگەیاند: بەهۆی كەمبونەوەی خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی كارەبایی و دەردانی گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆن كە گازێكی ژەهراوییە و ژینگە پیس دەكات، پێدەچێت کەرتی ئۆتۆمبێلی لە وڵاتانی ئەوروپا روبەڕوی سزای ماددی بەڕی (15) ملیار یۆرۆ (17.4 ملیار دۆلار) بکرێت.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ئاستی ئێستایدا بمێنێتەوە، کەرتی ئۆتۆمبێل لە ئەوروپا روبەڕوی ئەو بڕە سزایە دەبێتەوە، یان دەبێت یان دەبێت واز لە بەرهەمهێنانی زیاتر لە (2.5) ملیۆن ئۆتۆمبێل بهێنێت.

 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕێنۆ ئاماژەی بۆ ئەوشكردوە، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە روبەڕوی سزای توندتر دەكرێنەوە ئەگەر تێکڕای دەردانی گازی ژەهراوی لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکانی فرۆشراو بۆ ساڵی (2025) بۆ  (94) گرام كەم نەكەوە، ئەوە لە كاتێكدایە رێژەی گازەكە بۆ ئۆتۆمبێلەكانی ساڵی (2024) بڕەكەی (116) گرام بوە بۆ هەر كیلۆمەترێك.

208 جار خوێندراوەتەوە