نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:14 - 08/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەردا نەهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بە جێگیری ماوەتەوە.

ئابوری:(KNNC)

 

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (6)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (67) دۆلار (67) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەى بە جێگیری ماوەتەوە.

73 جار خوێندراوەتەوە