بەراورد بە رۆژی رابردو؛ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە

KNN : Kurdish News Network
08:19 - 09/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری:(KNNC)

 

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (94)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 88 سەنت بەرزبوەتەوە.

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (68) دۆلار (57) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەى نۆ سەنت بەرزبوەتەوە.

65 جار خوێندراوەتەوە