"ماوەیەکی زۆرە ئابوری عێراق داڕماوە"

KNN : Kurdish News Network
09:17 - 09/09/2024
ئابوری
+
-

توێژەرێکی ئابوری دەڵێت، ماوەیەکی زۆرە ئابوری عێراق داڕماوە و دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت ماوەی داڕمانی ئابوری درێژدەکاتەوە.

 

ئابوری:KNNC

 

 مەنار ئەلعوبەیدی توێژەری ئابوری هەشت خاڵی بڵاوکردوەتەوە کە بەهۆیانەوە ئابوری عێراق بەرەو داڕمان رۆیشتوە و ئاماژەی بەوەکردوە، لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت و بەرزبونەوەی بێوێنەی خەرجییەکانی کارکردن کە ئێستا 30% تێپەڕاندوە و دابەزینی داهاتەکان بە ڕێژەی 16%، دەمانگەیەنێتە ئەو راستییەی کە ئابوری عێراق لە دۆخێکی خراپدایە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ناتوانین چاوەڕوانی گەشەسەندنی ئابورییەک بین کە ساڵانە زیاتر لە 500 هەزار توێژەر بچنە ناو بازاڕی کارەوە و توانای ڕەخساندنی هەلی کار نەبێت".

 

دەشڵێت: ژینگەی بازرگانی لە عێراق تێکچوە و کەرتی تایبەت هیچ رۆڵێکی نییە بۆ سوڕاندنی چەرخی ئابوری، کەرتی گشتیش ئابورییەکی بەکاربەرە بەبێ ئەوەی کەرتی وەبەرهێنان رۆڵی هەبێت، زیاتر لە شەش ملیۆن کارمەند لەسەر کەرتی گشتین، هەربۆیە ئابوری عێراق بەهۆی گەندەڵی و نەبونی شەفافیەت و نایەکسانی دەرفەتەکانەوە تێکچوە و توانای راکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانیشی نییە.

 

بەوتەی ئەو شارەزا ئابورییە، داڕمانی ئابوری عێراق ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر رویداوە و ئەو هەڵاوسانانەی لە نرخی نەوتدا ڕوودەدەن تەنها پڕۆسەی داڕمان درێژ دەکەنەوە یان خێراتر دەکەن، دەرکەوتەکانی داڕمانەکە لە دابەزینی نرخی نەوت خێراتر دەبن.

90 جار خوێندراوەتەوە