نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:15 - 11/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان دابەزینیان تۆمارکردوە.



ئابوری:(KNNC)



ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (69) دۆلار و (58)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 2 دۆلار و 15 سەنت دابەزیوە.



جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (66) دۆلار (13) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەى 2 دۆلار و 41 سەنت دابەزیوە.

76 جار خوێندراوەتەوە