وەزیری وزەی تورکیا: گرفتەکانى هەولێر و بەغداد تایبەت بە هەناردەکردنەوەى نەوت بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
12:06 - 11/09/2024
ئابوری
+
-

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند: تا ئێستا گرفت لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت، دەشڵێت: تورکیا ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دەبێت هەولێر و بەغداد پێكەوە ئیرادەی رژدیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.


هەواڵ:KNNC

 

ئالپئەرسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند: بۆ کاری هاوبەش لە بواری وزە پێویستە هەولێر و بەغداد ئیرادەیەکی رژدی سیاسیی هاوبەشییان هەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە: تا ئەم ساتەش گرفت لەنێوان هەولێر و بەغداد لە بواری هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە و تەنانەت یەك بەرمیل نەوتیش نەگوازراوەتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕو: وەك تورکیا بەردەوام ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی کێشەکان دوپات کردوەتەوە، هەربۆیە پێویسته لایەنەکانی هەولێر و بەغداد ئیرادەی رژدیان هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە بە بڕیارێکى دادگاى نێوبژیوانى پاریس لە مانگی سێی ساڵی 2023ـەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە راگیراوە .

103 جار خوێندراوەتەوە