كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم بەرێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن

KNN : Kurdish News Network
03:55 - 11/09/2024
کوردستان
+
-

بەپێی پیشبینییەكانی كەشناسی عێراق پلەكانی گەرما لە هەرێم بەرێژەیەكی بەرچاو دادەبەزن و پلەكانیان لەنێوان (37 بۆ 42) پلەی سیلیزیدا دەبن.

 

هەواڵ: (KNNC)


فەرمانگەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوای رۆژانی داهاتو لە سەرتاسەری وڵات پلەكانی گەرما رو لە دابەزین دەكەن، پلەی گەرما لە پارێزگانی هەرێم لەنێوان (37 بۆ 42) پارێزگاكانی ناوەڕاست لە نێوان (45 بۆ 48) هەروەها باشوری عێراقیش لەنێوان (47 بۆ 49) پلەی سیلیزیدا دەبن.


ئەوەشی خستوەتەڕو، دو رۆژی پلەكانی گەرما رو لەدابەزین دەكەن، هەروەها ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام لە هەندی ناوچەدا پەڵە هەور بەدیدەكرێت، لەگەڵ نزیك بونەوەی پلەكانی گەرما لەسەرتاسەری وڵات.


فەرمانگەی كەشناسی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، لە رۆژانی داهاتودا خێرایی لەنێوان هێواش و مامناوەندا دەبێت، كەلە باكوری خۆرئاواوە هەڵدەكات.

678 جار خوێندراوەتەوە