وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: سبەینی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دابەشدەکەین

KNN : Kurdish News Network
04:13 - 11/09/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات.

 

هەواڵ:KNNC


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، بڕیاردراوە دابەشکردنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاوڵاتییاندا دەستپێدەکات.


ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 هەزار دینار پێدەدەرێت و چوار هەزار دیناریش وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، پاراستنی کوالێتی نەوتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێری کوالێتی دەبێت.

 

بەپێی راگەیەنراوەکەی سامانە سروشتییەکان، لە سبەینی (12/9/2024)ەوە  لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکەن.

1359 جار خوێندراوەتەوە