تانكییەكی گەورەی نەوت لە زەرایەن تەقییەوە و قوربانی لێدەكەوێتەوە

KNN : Kurdish News Network
05:23 - 11/09/2024
کوردستان
+
-

بەهۆی لەحیمكردنی تانكییەكی گەورەی سوتەمەنییەوە، دەتەقێتەوە و بریندار بونی هاوڵاتییەكی لێدەكەوێتەوە، پەیامنێری (كەی ئێن ئێن)ـیش ئاشكرایدەكات  بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی سوتای سلێمانی كراوە.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: لەكاتی لەحیمكردنی تانكییەكی گەورەی نەوتەوە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ناحیەی زەڕایەن، لە نزیك مزگەوتی کانی ئاسکان تەقیوەتەوە، لەئەنجامدا هاوڵاتییەك بەناوی یەحیا محەمەد، كە دانیشتوی ئەو گەڕەكەیە و كارمەندی تەندروستییە برینداربوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانە شەهید رەئوف بەگ كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری جەستەی سوتاوە، ئیحالەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی كراوە.

ئەبوبەكر حسێن

95 جار خوێندراوەتەوە