سەرۆککۆمارى
ئێران، لە درێژەى سەردانەکەیدا کەمێک پێش ئێستا گەیشتە شارى هەولێر و بڕیارە چەند
کۆبونەوەیەک ئەنجام بدات.
هەواڵ:KNNC
لەبارەى سەردانەکەى
پزیشکیان بۆ هەولێر، دڵشاد
شەهاب، وتەبێژى سەرۆکایەتیی هەرێم بە کەى ئێن ئێنى وت: ئامانجی سەردانەکەی
پزیشکیان پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەولێر و تاران-ە.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە مەسعود
پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم و حکومەت و بەرپرسانی حیزبی
کۆدەبێتەوە و لە کۆبونەوەکانیشدا چەندین پرسى ئەمنی و برەودان بە کەرتى بازرگانى
تاوتوێ دەکرێن.
بڕیارە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، مەسعود پزیشکیان دواى کۆتاییهاتنى
کۆبونەوەکانى لە هەولێر، بێتە شارى سلێمانى و لەوێش لەگەڵ بەرپرسان چەند
کۆبونەوەیەکى تایبەت بە چەند پرسێک ئەنجام بدات.
152 جار خوێندراوەتەوە