نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

KNN : Kurdish News Network
08:24 - 12/09/2024
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش بەراود بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەى تۆمارکردوە.



ئابوری:(KNNC)



ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە  (71) دۆلار و (12)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى رابردو نرخەکەى 1 دۆلار و 54 سەنت بەرزبوەتەوە.



جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (67) دۆلار (72) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەى 1 دۆلار و 59 سەنت بەرزبوەتەوە.

74 جار خوێندراوەتەوە