قەدەم خێر
ئەو شۆڕە ژنەی کە عەرشی ڕەزا شای هێنایە لەرزە
قەدەم خێر :قارەمانێکی ڕێی ڕزگاری کوردانی لوڕ بوو
ژنانی کورد نموونەی ژنانی ئازا و چاونەترس و لەهەموو جموجۆڵێکی سیاسی و شۆڕشدا شان بەشانی پیاوەکان بەشدار بوون وگیانی خۆیان بەخت کردوە بەوپەڕی ئازایەتی و لە خۆ بردەیەوە .
لاپەڕەکانی مێژوو شایەتی چەندەها قوربانی و گیان فیداکردنی ژنانی کوردە و هەر بەنەمری ماونەتەوە وجێی شانازی هەموو کوردێکن.
شاژنی شۆڕشگێڕ و سوارچاکی مەیدانی کوردایەتی ئەمجارەمان .
قەدەم خێرە :ژنێکی بوێرو زیرەک بوو تەنانەت بۆ جارێکیش سەری بۆ ڕەزا شا دانەنواند.
ژنێك لە ئەشکەوت لەدایك بوو بووبە قارەمانێك نەوە لەدوای نەوە شانازی پێوە بکات .
لەساڵی ۱۸۹۹ دا لە چیای تەنگەڤان لە ئەشکەوتێك لەدایك ئەبێت لە عەشیرەتی (قەلاوەند) خاوەن نۆ براو خوشکیكی هەبوە،باوکی سەرۆک عەشیرەتی قەلاوەند بووە.
لەسەردەمی پێشوودا لوڕستانی بچووک خۆی کاروباری خۆیان بەڕێوەبردووە .ڕەزاشا پەهلەوی لە ساڵی ۱۹۲٥ دا دەسەڵاتی ئێرانی بەدەستەوە گرت ، دەستی دایە لە ناوبردنی میرەکان و یەکیك لەوان میرنشینی لوڕستان بوو بەفێڵ و پیلان و درۆ نگریسەکانی بیانخافڵێنیت و لەگەڵیان دانوستان بکات. هێرشی کردە سەر عەشیرەتە کانی لوڕستان و عەشیرەتی قەلاوەند قبووڵیان نەکردلەدژی وەستان لە نێو شەڕکەرەکان ژنێکی قارەمانی سوارچاك هەبوو ئەویش قەدەم خێرە.
لە پاش شەهید کردنی (شامڕادخان) کۆتا ئەمیری لوڕستانی بچووك بوو کە برای قەدەم خێر بوو و هەروەها
هاوسەرەکەشی شەهید بوو لە و شەڕ و پەلاماردانە قەدەم خێر ئاگری تۆڵەو شۆڕش لە دڵ و هەناوی بەربوو ،بڕیاری شەڕی ڕاگەیاند توانی بەهێزو بازووی خۆیان ناوچەی لوڕستان پاك بکەنەوە . قەدەم خێر سەرۆکایەتی عەشیرەت وسەرکردەی شۆڕشێکی ئاگرین کە هەموو توانای خۆی چ لە ڕووی مادی وچەک وتەقەمەنی خستە
خزمەت شۆڕشەکەوە.
شۆڕشی قەدەم خێر ٥ ساڵی خایاند .
ئەو ژنە قارەمانە و زیرەکە لە کاتێکی کەمدا هێزێکی گەورەی لە سوارو پیادە پێک هێنا چەند جارێك بەرنگاری هێرشەکانی ڕەزاشا بوونەوە وەتوانیان لە چەند لایەکەوە بیشکێنن . ئامانجی ئەو ژنە قارەمانەی کورد ڕزگارکردنی نەتەوەی کوردبوو ،مەبەستی ئەو تەنیا ڕۆژهەڵات نەبوو بەڵکو دەیویست پارچەکانی دیکەی کوردستان ڕزگار بکات .
نامەیەك بۆ (شێخ محمود بەرزنجی) نارد داوای لێکرد با هێزە کانمان یەك بخەین لە پێناو ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵات وباشوور و ئامادەم بە موڵك و چەك وتەقەمەنی بخەمە خزمەت شۆڕشەکەمان بەڵام بەداخەوە شیخ محمود بەگرنگ نامەکەی وەرنەگرت وترسی ئەوەی نەك بڵین وازی لە باشوور هێناوە دوای سامانی ژنێك کەوتووە و بیرکردنەوەیەکی سیاسیو قووڵی لێنەکرا لە ناوەڕۆکی نامەکە کەلە قازانجی گەلی کوردبوو یەکگرتن ویەك ئامانج گەلی کورد لێی سوود مەند ئەبیت .
بە چەند ڕێگا ڕەزا شا هەوڵی دا دانووستان بکات لە گەڵ قەدەم خێر بەڵام لە پیلانە گڵاوەکانی دڵنیا بوو ڕەزامەندی نەنواند .شەڕێکی گەورە ڕوویدا بەناوی خورمادا توانی بۆ ماوەی سێ ساڵ قارەمانانە بەرگری لە خاك وشەرەفی میللەتەکەی بکات. بەڵام لە کۆتایدا بەهۆی نەبوونی چەك وتەقەمەنیو هاوکاری دەرکی و جیابوونەوەی بەشێك لە شەرڤانان بە فریوودانیان لەلایەن ڕەزاشاوە
ولەلایەکی تروە لێبووردنی گشتی دەرکردو نامەیەکی تایبەتی نارد بۆ قەدەم خێر لەگەڵ قورئانێك وەك نیەت پاکی کەئەوانە هۆکار بوون بۆ تێکشکاندنی هێزەکەی قەدەم خێر ولەبەرچاوی قەدەم خێر زۆرێك لە شەرڤانانی گوللەبارانکرد ولەپێش چاوی هێزەکەی قەدەم خێر یان بەدوای ئەسپیکی کوێر ڕاکێشا و هەمووگیانی تێک شکاو زیندانکراو بەدڕندەترین شێوە ئەشکەنجەدرا هەر لەزیندان چووە ڕیزی شەهیدانی شۆڕشگێرو قارەمانە نەمرەکانی کوردستان وکۆمەڵیکی زۆر لە شوڕشگێڕیان لەسێدارەدرا .
قەدەم خێر : سمبولی شۆڕش و ئازادی بوو مێژوویەکی پڕ لە شکۆ و پڕشنگدار لەسەروەری و بوێری بۆ خۆی تۆمارکرد .
میللەتی کورد بەدرێژای مێژوو ژنانی لێهاتوو ئازاو بلیمەتی تیادەرکەوتوە وکاریگەری گرنگیان هەبووە لەسەر ڕەوتی خەبات وشۆڕشی گەلەکەیان .بە پارچە پارچە کردنی خاکی کوردستان هەمیشە باجی قورسمانداوە وشۆڕشکانیان کپ کردۆتەوە بەپیلانی جۆراوجۆرو دەستی دەرەکی و فێڵ وپەیمان بەستن ،ولەکۆتایشدا ژنان و لاوان بوونەتە قوربانی و کپ کردنەوەی شۆڕشکانمان ...
کەواتە بەیەکگرتنو تەبای ویەک دەستو یەك هەڵۆیست ئەتوانین دوور بڕوانین بەرەو ئاسۆیەکی ڕوون .
268 جار خوێندراوەتەوە