رۆزا پارك

ئەو ژنە بلیمەتەیە توانی رەوتی مێژوی رەشپێستەکان بگۆڕێت لە مێژوی ئەمەریکادا و بەشێك لە یاساکان  گۆڕانکاریی بەسەر بهێنیت، ڕۆزا پارك ئەو ژنە یە کە رەشپێستەکانی فێرکرد بتوانن بڵێن  (نەخێر) بە نادادپەروەری و بجەنگێن بۆ بەدەست هێنانی مافی خۆیان.

 

‎ رۆزا پارك، خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز و توانایەکی پۆڵایین بو، داکۆکیکارێکی سەر سەختبو لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواکانیان.

 

‎رۆزا پارك لە 4/2/1913 هاتوەتە دنیاوە لەشاری ئەلبامە لە 24/10/2005  کۆچی دوایی کردوە.

 

‎رۆزا، دایکی مامۆستا ووە لە خێزانێکی خوێندەوار بوە، لە ماڵەوە دایکی فێری خوێندنی کردوەو لە نزیك ماڵی خۆیان  دایکی وەك مامۆستا ئیشی کردوە، رۆزا یارمەتی جوتیارەکانیشی ئەدا لە کێڵگە لە هەمانکاتدا هەوڵی فێربونی درومان و خواردن دروستکردنیشی  دەدا.

 

‎لە دوای کۆچکردنی دایکی و داپیرەی واز لە خوێندن دەهێنیت و دەست بە ئیشکردن دەکات، لەتەمەنی 19 ساڵیدا هاوسەرگیری دەکات
‎لەگەڵ رایمۆند کە کەسێکی خوێندەوار بو یارمەتیدەرێکی باشبو بۆ رۆزا  تا بتوانێت  خوێندنی کۆلیجی تەواو بکات پێکەوە دەست بەکاربون لە رێکخراوێك بەناوی  (رێکخراوی  پێشکەوتوی نەتەوەی رەشپێستەکان) کاریان دەکرد و لە ساڵی 1943  رۆز لەو رێکخراوەدەستی بەکار کرد لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوەکە (Edgar Daniel) .


‎رۆزا و هاوسەرەکەی   کەسانیکی دڵسۆز و بەڕێز بون  رێزی تایبەتیان هەبوە لەناو جەماوەرکەیان؛ بون بە (ئەندامی گەورەترین رێکخراوی ئەفریقی- ئەمەریکی).

 

‎سەرتای سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشەی کە بوە هۆی  گۆڕانکاریی ییشەی لە وشەی (نەخێر)ـەکەی ڕۆزا پارکەوە سەریهەڵدا لە مانگی 12 ی ساڵی 1955 بڕیارێك دەرچو کە رەشپێستەکان بۆیان نییە لە پێشەوەی پاسەکان دابنیشن دەبێت بچنە بەشی پشتەوەی پاس  .

 

‎هاوڵاتی ڕەشپێستە کان لەسەر  جێبەجێنەکردنی ئەو بڕیارە فرێدرانە خوارەوە لە پاسەکان یان دەستگیرکران،  رۆژێك رۆز لە پاسەکەدا لە پێشەوە دادەنیشێت شۆفێرەکە داوای لێدەکات بچێتە بەشی دواوەی پاسەکە، بەڵام رۆزە بە وشە ی نەخێر وەڵامی ئەداتەوە و دەڵێت: هەمومان مرۆڤین و بە بڕوا بونێکی بەهێزە بەخۆی و بە مافە کانی وەك هاوڵاتییەك کە نابێت جیاوازی بکرێت بە رەنگ، سور دەبێت لە سەر مافی خۆی لەکۆتایدا دەبێت بەشەڕیان پۆلیسی بۆ بانگ دەکات لە کۆتاییدا بۆ چەند کاتژمێرێك دەخرێتە بەندیخانە و دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا کە بوە هۆی بەرپاکردنی شۆڕشێك کە توانی گۆڕانکاری ریشەیی بکات لەو بڕیارە نادادپەروەریە کە بووە زەنگێك چیتر ئەو ناڕەواییە قبوڵ ناکرێت ڕەشپێستەکانی شاری Montgomery   بایکۆتی پاس-یان کرد بۆ ساڵێك  شۆڕشی بایکۆت بوە هۆی زەرەرە مەندبون و مایەپوچبونی کۆمپانیای هاتوچۆ و زیانێکی زۆریان لێکەوت ناچار بە بڕیارەکەیاندا چونەوە کۆتاییان بەو نادادپەروەرییە هێنا و شۆڕشی نەخێر و بایکۆت سەرکەوتنی بەدەست هێنا .

 

رۆزا پارك  بە هەنگاوێکی بوێرانە شۆڕشێکی بەرپاکرد  و پشتگیری نەتەوەکەی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا ؛ هەمو شۆڕشێك یەکەم هەنگاوی گرنگە هەر شۆڕشێك ژنانن پێشەنگ بن و شان بەشانی پیاوان بەشدار بن بێ شك دەگات بە ئەنجام ، رۆزا پارک، لە ناوەڕاستی سەدەی  بیستەم لە ئەمەریکا بوە سیمبولی گۆڕانکاریی و داکۆکی لە مافی مرۆڤ هەمو ساڵێك لە  وڵاتی نەتەوەیەکگرتوەکان یادی بەرز دەنرخێنرێت و سەری رێزی بۆ دا دەنەوێنن.

145 جار خوێندراوەتەوە