‎ هەڵبژاردنەکان بۆ بوندس کانسلای و پەرلەمانی ئەڵمانی

هەڵبژاردنی ڕۆژی (23ـی شوباتی 2025) ساتێکی چارەنوسسازە بۆ ئەڵمانیا و ئەوروپا، دوای داڕمانی هاوپەیمانی ترافیک لایت ( گڵۆپی هاتوچۆ) (سور و وسەوز و زەرد) لە تشرینی دوەمی (2024) و دواتر هەڵوەشاندنەوەی بوندستاگ لەلایەن سەرۆکی فیدراڵی فرانک واڵتەر شتاینمایەر،  بڕیار درا، کە یۆلاف شۆلس (فتراونس فراگە) واتە پرسیاری متمانەی لە پەرلەمان کرد، و پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگ ڕەتیان کردەوە، لەبەر ئەوە ئەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت. 

 

ئەم هەڵبژاردنە یەکێکە لەو هەڵبژاردنانەی کە ڕۆڵێکی گرنگ ئەبینێت لە مێژوی ئەڵمانیادا لەبەر ئەوەی گۆڕانکاریەکی گەورە دروست ئەبێت بۆ نەوەی داهاتو ڕاپرسییەکانی ئێستا ئاماژەن بۆ پێشکەوتن بۆ پارتی CDU/CSU بە سەرۆکایەتی فریدریش مێرز، لە کاتێکدا لایەنی AfD لە پلەی دوەمدایە بە نزیکەی 21%ـی دەنگەکان کە ئیلان ماکس و دۆناڵد ترامپ پشتگیری زۆریان دەکەن ئەوەش لەدوای ئەوەی کە ئەڵمانیا هاوکاری ئۆکرانیای کرد و ئێستا ترامپ دژی ئۆکرانیایە ئەیەوێت خاکە بەپیتەکەی ئۆکرانیا داگیر بکات و دژی ئەڵمانیا جوڵەی هەبێت، کە خەڵکی ئەڵمانیا زۆر دڵگرانن و نایانەوێت کە حیزبێکی ڕاسیست دەر بچێت، هەتا ئێستا ٢٧%ی خەڵک خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە، کە ئەوە مەترسیەکی گەورەیە بۆ هەڵبژاردنەکان و هەر شتێکی خراپ دەکرێت دەڵێن خەتای پەنابەرە، کە دەرکەوتوە ئەو کارەساتانەی لەم دواییەدا ڕوی دا لە ئەڵمانیا سەر بە ڕاسیستەکانن، لەڕێگای سۆسیال میدیاو پڕوپاگەندەوە توانیویانە ئەو دەنگە زۆرە کۆبکەنەوە، کە بەرزترین ئاستی مێژوییە بۆ پارتەکە.

‎یانەی ئێس پیدی و سەوزەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم. 

‎زیادبونی پشتیوانی بۆ AfD ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی ناڕەزایی لەنێوان بەشێک لە دانیشتواندایە، بەتایبەتی سەبارەت بە پرسەکانی وەک ئابوری، کۆچبەری و ئاسایشی ناوخۆ. ئەمەش تەحەدای خستنەڕوی چارەسەری کاریگەر بۆ ئەم نیگەرانیانە دەخاتە بەردەم لایەنە دامەزراوەکان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی متمانەی دەنگدەران.

‎هەروەها هەڵبژاردنەکە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر سیاسەتی ئەوروپا دەبێت، بەتایبەتی لەڕوی سیاسەتی ئەمنی و بەرگرییەوە. بە لەبەرچاوگرتنی گەرەنتییە ئەمنییە نادیارەکانی ئەمریکا لە ژێر ئیدارەی ئێستادا، چاوەڕوان دەکرێت ئەڵمانیا ڕۆڵی پێشەنگ لە بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری ئەوروپادا بگێڕێت. 

‎بە گشتی ئەڵمانیا لەبەردەم هەڵبژاردنێکی زەمینەسازیدایە، کە دەرئەنجامەکەی لە ساڵانی داهاتودا دیمەنی سیاسی وڵات و ئەوروپا لە قاڵب دەدات.

136 جار خوێندراوەتەوە